١٤ شوبات ٢٠٢٤ - ١٨:٤٢
پێشکەوتن لە دانوستانی بەغدا- هەولێر لە سەر نەوت

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گرووپی ئاڵوگۆڕی بەشەکانی لەندەن بە گێڕانەوە لە زمانی نوێنەرێکی کورد، ڕایگەیاند: هەولێر و بەغدا لەسەر کۆنترۆڵی هاوبەشی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم گەییشتوونەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی.

گۆڤاری سەر بە گرووپی ئاڵوگۆڕی بەشەکانی لەندەن لە زمانی نوێنەرێکی کوردەوە لە پێشکەوتنی دانوستانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندی لەسەر بەڕێوەبەرایتی سەرچاوە نەوتیەکانی هەرێم هەواڵی دا.

بە پێی قسەکانی بیار تاهیر، نوێنەری پارتی لە پەرلەمان، یاسای نەوت و گازی نوێ کە هێشتا لە سەر یەکلا بوونەوەی کێشە هەیە، دەتوانێت کۆتایی بهێنێت بە کێشە 15 ساڵەکانی کورد و بەغدا لە سەر نەوت.

342/